لە یەك كاتدا پێنج ئامێر شەحن بكەوە
لەم سەردەمەدا ماڵێك نییە چەندین ئامێری دیجیتالی نەبێت كە رۆژانە پێویستییان بە شەحنكردنەوە نەبێت، هەر بۆیە دەبینی لەسەر هەر پلاكێكی كارەبایی ئامێرێك دانراوە، بۆ نموونە: كامێرا لەلایەك و تەبلێت لەلایەكی دی، لەگەڵ ئەوەی لەوانەیە چەندین مۆبایلیش لە شوێنێكی دیكە بۆ شەحنكردنەوە دانراون. بۆ نەهێشتنی ئەو قەرەباڵغییەی شەحنكردنەوە، شەحنكەرەوەیەك بەرهەم هاتووە كە لە یەك كاتدا دەتوانێت پێنج ئامێر پێكەوە شەحن بكاتەوە. تەنانەت ئەو ئامێرانەی كە سیستەمی (وایەرلەیس)یش شەحن دەبنەوە بەهۆی ئەو ئامێرە شەحن دەبێتەوە. جگە لەوەی ئامێرەكان شەحن دەكاتەوە رووناكییەكی كزیشی هەیە كە بۆ كاتی نووستن سوودی لێدەبیندرێت. هەروەها دەكرێت بە هۆیەوە شەپۆڵی وای-فای ماڵەوە بەهێز بكەی.
