سكاینەرێك پێویستی بە كۆمپیوتەر نییە
سكاینەر ئەو ئامێرەی بەڵگە و دۆكیۆمێنتەكان لە كاغەزەوە دەگوازێتەوە بۆ كۆمپیوتەر و دەیانكات بە دیجیتاڵی زۆر گرنگە، بۆ سكان كردن دەبێت حەتمەن كۆمپیوتەر هەبێت و لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكە بەڵگە سكانكراوەكە ببینی، بەڵام سكاینەری جۆری A150 escan كە هی كۆمپانیای پلوستیكە، جیاوازە لە سكاینەرەكانی دیكە، چونكە شاشە لە
خۆیدایە و زۆر بە ئاسانی دەتوانی بەبێ كۆمپیوتەر سكان بكەی، سكانكردن لەم سكاینەرەدا بە سێ قۆناغ تێدەپەڕێ، بە داگرتنی دوگمەیەكە بەڵگەكە دەبینی، پاشان بە دوگمەیەكی تر گەورەی دەیكەوە و دواتر سكانی دەكەی. تەنانەت ئەگەر بەڵگەكە پێویستی بە بڕین، سوڕاندن و گۆڕینی رەنگ بێت، بەئاسانی ئەنجام دەدرێت. سكاینەرەكە بۆ پەیوەندی لەگەڵ كۆمپیوتەر یا مۆبایل پێویستی بە كێبڵ نییە بەڵكو تەنیا لە رێگەی وایەرلەیسەوە ئەنجام دەدرێت، سكاینەرەكە دەتوانی لە یەك خولەكەدا 15 لاپەڕە سكان بكەی.
