سەرنجێكی خێرا بەسەر مەچەكبەندی تەندروستی HTC

سەرنجێكی خێرا بەسەر مەچەكبەندی تەندروستی HTC
سەرنجێكی خێرا بەسەر مەچەكبەندی تەندروستی HTC
مەچەكبەند و بازوبەندە هۆشمەندەكان شوێنی كاتژمێری دەستیان گرتۆتەوە، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای دیجیتالی سەردەم لە ركابەری دان. كۆمپانیای HTC بازوبەندی سمارتی خۆی لە كۆنفرانسی ساڵانەی مۆبایلدا خستەڕوو. مەچەكبەندی جۆری HTC Grip سیستەمی GPS لەسەرە و شاشەكەی رەنگییە و لە جۆری OLEDیە. مەچەكبەندەكە زیاتر بۆ كەسانی وەرزشوانە. سیستەمی UA record ی تێدایە بۆ ژماردنی هەنگاوەكان، سووتاندنی كالۆری، رێژەی خەو خستنەژێر چاودێری چالاكی وەرزشی. بۆ ئەنجامدانی هەر كارێك ئەوەندە بەسە كە دوو جاران دەست لە شاشەكەی بدەی، یان گوستەكانت بجۆڵێنی. لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ios دەگونجێت.
Top