كیبۆردە سەرنج راكێشەكەی مایكرۆسۆفت
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كیبۆردێكی تایبەتی بەرهەم هێناوە كە دەنوشتێتەوە و بچووك دەبێتەوە. كیبۆردەكە دەتوانرێت بە ئایپاد، ئایفۆن و هەموو ئەو ئامێرانەی كە سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆزیان لەسەرە پەیوەند بدرێت. بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە حەز دەكەن بە مۆبایل و تەبلێتەكانیان دەقێكی زۆر تایب بكەن، زۆر گونجاوە، خاڵی جێگای سەرنج لەو كیبۆردەدا ئەوەیە كە دوگمەكان بە دوو بەش دابەشكراون و كیبۆردەكە لەناوەندەوە دەنوشێتێەوە و بۆ هەڵگرتن ئاسانە و هەروەها بۆ پەیوەندی دان بە ئامێرەكان پێویستی بە كێبڵێكی تایبەت نییە و تەنیا لە رێگای بلوتوسەوە پەیوەند دەدرێت.
