چاوخشاندنێكی خێرا بەسەر ئامێری گەیمی شێلد
كۆمپانیای ئەنودیدیا هەموو هەوڵەكانی لە بواری بەرهەمهێنانی ئامێری گەیمی ئەلكترۆنی چڕ كردۆتەوە، ئامێری shield كە دوابەرهەمی كۆمپانیای ئەنویدیایە، ئەم ئامێرە لە ڤێرژنەكانی پێشخۆی زۆر پێشكەوتووترە، كۆمپانیای ناوبراو دەڵێت: یەكەم ئامێرە كە سیستەمی ئەندرۆید تیڤی لەسەرە. هەروەها لە بارستایشدا زۆر تەنكترە لە ئامێرەكانی پێش خۆی، جگە لەوەش لە كارایشدا توانای خوێندنەوەی ڤیدیۆی بە كوالیتی K4 هەیە. یەكەم ئامێریشە كە ئەم كوالیتیە بەرزەی لە یاریكردندا هەبێت، 50 گەیمی تایبەتیشی تێدایە.
