پەنجەی شەشەم لە تەكنەلۆژیای دیجیتالیدا
پەنجەی شەشەم بەو ئامێرە بچووكە دەڵێن كە شێوەی بازنەیی هەیە و بەقەد دوگمەیەكی گەورە دەبێت. ئەم پەنجەیە بۆ ئەوەیە كاتێك كە نیازت هەیە گەمەیەك، یا فیلمێك یان شتێكی نیوەچڵ لەسەر تەبلێت و یان لاپتۆپی لەمسی جێ بهێڵێ، وەك پەنجەیەك لەو شوێنە بمێنێتەوە و كاری پەنجەی دەست ئەنجام بدات و بە كورتی تەبلێت و لاپتۆپ و مۆبایلەكە لە حاڵەتی هۆشیاریدا بێڵێتەوە.
بەرهەمهێنەرانی پەنجەی شەشەم ئاماژە بەوە دەكەن، كە بەهۆی هۆگری زۆرمان بە گەمەی ئەلكترۆنی Thfinger6مان بەرهەم هێنا. كێشی ئەم پەنجەی شەشە 35 گرامە، بارستاییەكەی وەك دوگمەیەكی گەورە دەبێت. جگە لەوەش دەكرێت شوێنی پەنجەی دەست بۆ كۆمپیوتەری لەمسی و مۆبایل و تەبلێت بگرێتەوە.
