كاتژمێر له‌نێوان كلاسیك و سمارتدا
گه‌لێك جاران دیزاین و ستایلی ئامێرێك كه به‌لای ئێمه سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه و كه‌وتۆته‌وه مێژووه‌وه جارێكی دیكه له قۆناغێكی دیكه‌دا لایه‌نگری زۆری ده‌بێت. له جل و به‌رگ و شێواز و مۆدێلیشدا هه‌روایه..
كاتژمێری ده‌ست گه‌رچی به داهاتنی مۆبایل تا راده‌یه‌ك له بڕه‌و كه‌وتبوون، به‌ڵام ئێستا كاتێك كاتژمێری ژیرۆك هاتنه بازاڕه‌وه، دیسان لایه‌نگریان زۆر بووه. كاتژمێری كلاسیكیش گه‌رچی وه‌ك پێشوو باویان نه‌ماوه، به‌ڵام كۆمپانیای LG هه‌وڵیداوه به تێكه‌ڵكردنی كاتژمێری كلاسیك و ژیرۆك ستایلێكی نوێ دابهێنێ. كاتژمێری جۆری urbane كه سیتسه‌می ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ره لە كاتژمێرێكی كلاسیكی ده‌چێت، هه‌تا لێی ورد نه‌بییه‌وه نازانێ كه كاتژمێرێكی هۆشمه‌نده. ئه‌م كاتژمێره هۆشمه‌نده سیسته‌می تۆماركردنی لێدانی دڵی هه‌یه‌و وه‌ك كاتژمێره سمارته‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ مۆبایل په‌یوه‌ند ده‌درێت و په‌یوه‌ندییه هاتووه‌كان نیشان ده‌دات..
