قەڵەمێك بۆ بڵاوكردنەوەی مۆسیقی
گەر لەبیرتان بێت، هەمووی چەند ساڵێكی بەسەردا تێنەپەڕیوە بەرلەوەی مۆبایل و تەبلێت بەم جۆرە بكەونە بازاڕەوە و گشتگیر ببن، موزیك پلەیەر شوێنی ریكۆردەر (مسجل) و سیدی گرتبۆوە، بەڵام دواتر لە برەو كەوتن. لەم دواییەدا داهێنەرێكی تەكنەلۆژیای نوێ مۆزیك پلەیەرێكی بەرهەم هێناوە كە لە شێوەی قەڵەمێك دەچێت و هەڵگرتنی ئاسانە و كاراییش زۆرە.
قەڵەمە مۆزیك پلەیەرەكە لەگەڵ تۆڕی ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێت و لە سایتەكانی مۆسیقی گۆرانی وەردەگرێ. دیزاینی قەڵەمەكە هەر لە وێنەكەدا دەبینن سەرەوەی تایبەتە بە دوگەكانی كەم و زیادكردنی دەنگ و خوارەوەشی شاشەیەكی جۆری LEDیە.
