سینەمایەك بۆ سەیران و گەشت
لەم سەردەمەدا كەم ماڵ هەیە سینەمایەكی نەبێت، چونكە تەلەڤزیۆنە گەورەكان شوێنی سینەمایان گرتۆتەوە، تەلەڤزیۆنێكی 50 ئینجی كوالیتی و توانای نیشاندانی زۆر لە سینەمایەك زیاترە. بەڵام ئەگەر حەز دەكەی لە گەشت و گەڕاندا سینەمایەك لەگەڵ خۆت بەری چ دەكەی؟
دیزاینەرێكی تەكنەلۆژیای نوێ (جۆنگۆ) لەم دواییەدا دیزاینی سینەمایەكی كردووە كە دەكرێت بۆ گەشت و گەڕان لەگەڵ خۆتی بەری. ئێوە دەتوانن بە دانانی فلاش میمۆری لەو ئامێرەدا فیلم و وێنەكانتان لە ئامێرە داتاشۆیەكەدا ببینن. پرۆژكتەری ئامێرەكە لە جۆری DLPیە.گشت پارچەكان لە رێگەی بلوتوس و وای-فای پێكەوە دەبەسترێنەوە هەر هەموویان پێكەوە بەقەد جانتایەكی بچووك نابن.
