سایبه‌ر پاوه‌ر ستایلی كۆمپیوته‌ری نوێ راده‌گه‌یه‌نێ
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی وێنه‌ی ئه‌م كۆمپیۆته‌ره بكه‌ن، ده‌بینن هیچ وه‌ك كۆمپیوته‌رێكی ئاسایی ناچێت، نه وه‌ك لاپ‌تۆپ ده‌چێت و نه‌وه‌ك دیسكتۆپ، ئه‌مه كۆمپیوته‌رێكی زۆر به‌هێزی گه‌یمه كه به fang trinity ناسراوه و هی كۆمپانیای سایبه‌ر پاوه‌ره. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه ئه‌وانه‌ن: یه‌كه‌ی لێكدانه‌وه واته CUPی 4 گیگاهێرتزی ئه‌نته‌لی له‌سه‌ره، مه‌زه‌ربۆردگیگابایتی z97mini-itx له‌سه‌ره، بلوره‌ی و پێنج هاردی SSD...تاد. كۆمپیوته‌ره‌كه بۆته سێ به‌ش، هه‌ر كام له‌و به‌شانه چه‌ند پارچه‌یه‌كی گرنگی كۆمپیوته‌ریان له‌خۆ گرتووه. كۆمپیوته‌ره‌كه بۆ ئه‌ركی قورسی گرافیكی و كاری فیلم چێكردن و یاری سه‌ختی ئه‌لكترۆنی سوودی لێده‌بیندرێت.
