تەندروستی دەروونیت بە ئەنگوستیلە بسپێرە
ئامرازە هۆشمەند و ژیرۆكەكان لە زیادبووندان، كاتژمێری هۆشمەند، مەچەكبەندی زیرەك، ئەنگوستیلەی ژیرۆك...تاد. هەندێك لێدانی دڵ نیشان دەدەن و هەندێك رێژەی ئەم كالۆرییەی سووتێندراوە.
ركابەرییەكی زۆرە لە نێوان كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی ئامێرە زیرەكەكان، هەندێك لە كۆمپانیاكان چەند هەنگاوێك چوونەتە پێشەوە و هەوڵیان داوە ئامێری هۆشمەند بۆ ئاگادار بوون لە تەندروستی سێكسیش چێ بكەن.
ئەم ئەنگوستیلەیە ئامێرەكە بۆ تێستكردنی SDT كە پەیوەندی بە تەندروستی سێكسیەوە هەیە. ئەگەر كێشەیەك هەبێت لەم بوارەدا داتا و زانیارییەكان بۆ ئەو مۆبایلە بەڕێ دەكات كە پێكەوە پەیوەندیان هەیە. سەرەوەی ئەنگوستیلەكە، دەرزییەكی بچووك هەیە كە دڵۆپێك لە خوێن وەردەگرێ و شیكاری لەسەر دەكات.
