هەست بە گەرمی پەیامەكان دەكەن!
كورتەپەیامێك بۆ مۆبایلەكەت دێت، پێش خوێندنەوەی كورتە پەیامەكە نازانی چ لە پەیامەكەدا هەیە، توڕەیی و بێزاری، یان شادی و خۆشی لە پەیامەكەدا هەیە؟ بەڵام لەمەولا كورتەپەیامەكان هەست پێدەكرێن.
كۆمپانیایەكی بواری بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای دیجیتالی سەردەم، ئامێرێكی بچووكی بەرهەم هێناوە كە بەهۆی سیستەمی بلوتوسەوە بە مۆبایلەوە پەیوەند دەدرێت، ئەم ئامێرە بەناوی Tactpuck دەكەوێتە بازاڕەوە. بەهۆی ئەو ئامێرە بچووكەوە كە وەك بازنە لە دەست دەكرێ یان وەك ملوانكە لە مل دەكرێت، هەست بەوە دەكەی كورتە پەیامەكە دەربڕی چ پەیامێكە، بەهۆی لەرزین، رووناكی كەم و زیاد، گەرما و سەرما و تەنانەت بۆنیش هەست بە ناواخنی پەیامەكە دەكەی. بۆ نموونە لە بری “خۆشم دەوێی”، یان “شەوباش” بۆنێكی خۆش، یان مۆسیقایەكی شاد، یان گەرماییەك لەو ئامێرە بچووكە بڵاو دەبێتەوە.
