سیسته‌می دیجیتالی زه‌نگی ده‌رگا
له هه‌رێمی ئێمه‌دا گه‌رچی زۆر گرنگی به ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ده‌درێت، به‌ڵام ئامێرێكی زۆر گرنگ كه پشت گوێخراوه‌و زۆریش پێویسته جه‌ره‌سی دیجیتالی ماڵه‌وه‌یه، له‌مێژساڵه جه‌ره‌سی كامێرادار له جیهاندا سوودی لێوه‌رده‌گیرێ، ئه‌م جه‌ره‌سه‌ی كه ده‌زانی كێ له ده‌رگا ده‌دات و ده‌توانی له پشت ده‌رگاوه قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات.. ئێستا سیسته‌مێكی نوێی ئه‌م جه‌ره‌سه دیجیتالییه كه‌وتۆته بازاڕه‌وه، سیسته‌می ring كه به ئینته‌رنێت و وای-فای په‌یوه‌ند ده‌درێت. ئه‌گه‌ر له‌ماڵ بی یان له‌ماڵ نه‌بی كاتێك یه‌كێك له ده‌رگای ماڵه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت وێنه‌ی نیشان ده‌درێت و ده‌كرێت هه‌ر له مۆبایله‌كه‌ت قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی و به داگرتنی دوگمه‌یه‌كی مۆبایله‌كه‌ت ده‌رگا بكه‌یه‌وه.
