بە چاوەكانت یاری كۆنتڕۆڵ بكە
یاری ئەلكترۆنی پانتایەك لە جیهانی دیجیتالیدا دەگرێت، بە جۆرێك لە هەندێك وڵاتی جیهاندا یاری ئەلكترۆنی تایبەت نەكراوە بۆ تەمەن و چینێكی تایبەت بەڵكو چەندین كۆفی و شوێنی یاریكردنی ئەلكترۆنی هەیە كە گشت تەمەنێك واتە لە منداڵی پێنج ساڵەوە هەتا پیری هەفتا ساڵە یاری تێدا دەكەن..
گەمەی ئەلكترۆنی بە ماوس، یان بە جویستیك واتە دەسكی یاری یا كیبۆرد دەكرێت، بەڵام جگە لەوەش هەوڵدراوە هەر دەستەكان كۆنتڕۆڵی یاری نەكەن، بەڵكو چاویش كۆنتڕۆڵی یاری بكات، ئامێری steelseries eye tracker ئامێرێكە بە گلێنە و جوڵەی چاو یاری كۆنتڕۆڵ دەكات، بۆ نموونە بەكارهێنەر یارییەك دەكات كە لە یارییەكەدا كاراكتەری سەربازێك دەگێڕێت، ئەگەر چاو بۆ لای چەپ بسووڕێنێت، كاراكتەرەكە بۆ لای چەپ دەڕوات، ئەگەر جوڵەی چاوی بۆ لای راست بێت ئەوە بۆ لای راست دەڕوات، جوڵەكردن بۆ خوارێ و سەرێش دانیشتن و هەستان بە كاراكتەرەكە دەكات..
