سامسۆنگ سیستەمێكی تایبەت بەخۆی بەرهەم دەهێنێت
سامسۆنگ لەمێژە هەوڵ دەدات مۆبایلێكی هۆشمەند بەرهەم بهێنێت كە سیستەمی بەگەڕخەریشی تایبەت بێت بەخۆی، ئەو سیستەمەی سامسۆنگ كە بە نیازە لەسەر ئامێرەكانی خۆی دابنێی، سیستەمی (تایزەن)ە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ مۆبایلێكی هۆشمەندی سامسۆنگمان نەدیوە ئەم سیستەمەی لەسەر بێت، بەڵام كامێرایەكی وێنەگرتنی بەناوی NX300M بەرهەم هێناوە كە ئەم سیستەمەی لەسەرە.
پێدەچێت كۆمپانیای ناوبراو لە ساڵی 2015دا ئەم سیستەمە لەسەر تەلەڤزیۆن و مۆبایل و كامێرا دابنێت، كامێرای ئاماژە بۆ كراو لە ریزی كامێرا بێ ئاوێنەكان دێت.
