مایكرۆسۆفت بەند
مایكرۆسۆفت بە گۆشەنیگایەكی نوێوە هاتەوە ناو مەیدانی بەرهەمهێنانی ئامێری تەكنەلۆژیای نوێوە، بازووبەندێكی نوێی بەرهەم هێنا كە شاشەیەكی لەگەڵدایە و وەك كاتژمێرێكیش سوودی لێوەردەگیرێت. گرنگترین تایبەتمەندی ئەم مەچەكبەندە ئەوەیە كە لەگەڵ گشت سیستەمێك دەگونجێت. تواناكانی پێشووتریش لە لاپەڕەی ئایتیدا ئاماژەمان پێكردبوو، هەستەوەری لێدانی دڵ، ناسینی تیشكی سەرووی وەنەوشی، GPS بلوتوس، پێوانی كالۆری و پێوانی مەودای رۆیشتن...تاد. لەگەڵ سیستەمی ئەندرۆید، ویندۆزفۆن و ئایفۆن دەگونجێت.
