سامسۆنگ و Gear VR

سامسۆنگ و Gear VR
سامسۆنگ و Gear VR
هێدستی واقیعی مەجازی رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندندان، بۆ روونكردنەوەی چەمكی واقیعی مەجازی دەتوانین بڵێین ئەو فیلمەی بەو ئامێرە سەیریان دەكەی وەك ئەوەیە خۆت بچییە ناو فیلمەكەوە، بەڵام لەراستیدا مەجازییە و واقیعی نییە. لە سەرەتادا (ئەكیۆلوس و سۆنی) بوون هاتنە مەیدانەكەوە، بەڵام دواتر كۆمپانیای سامسۆنگ ئامێری Gear VR بەرهەم هێنا كە بەهۆیەوە دەتوانرێت گەلەكسی نۆت 4 بكات بە سینەمایەكی سێ رەهەندی، راست وەك (كاردبواردی گوگل) پێویستی بە مۆبایلێكی هۆشمەندە كە ئەویش تەنیا گەلەكسی نۆت 4. بەرهەمهێنانی ئەم ئامێرە وایكرد كە لە داهاتوودا كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی مۆبایل ئامێری واقیعی مەجازیشی لەگەڵ دەخەنە بازاڕەوە.
Top