گلۆپێكی سمارت رێگا لە دزی ده‌گرێت!
ره‌نگه مانشێتهكهی سه‌ره‌وه سه‌رنجڕاكێش بێت، گلۆپێك چۆن ده‌توانێت گرفت بۆ دز چێ بكات، به‌ڵام گلۆپی BeOn گرفت بۆ ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی ماڵ نین و به‌دزی هاتوونهه ماڵه‌كه دروست ده‌كات. بۆ نموونه كاتێك خاوه‌ن ماڵ له‌ماڵ نییه و یه‌كێك بێته ماڵه‌وه، رووناكی ماڵه‌وه وه‌ك ئه‌و كاته لێده‌كات كه خاوه‌ن ماڵ له ماڵێیه، ته‌نانه‌ت به بیستنی ده‌نگی زه‌نگ هه‌ڵده‌بێت، هه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌نیازی دیكه دێنه ماڵه‌وه بزانن كه‌سێك له ماڵه‌وه‌یه. گلۆپی هۆشمه‌ندی ناوبراو راست گلۆپی ئاسایی ده‌چێت، به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه بلوتوسی هه‌یه و مایكرۆفۆنێكیشی تێدایه بۆ بیستنی زه‌نگی ده‌رگا، سیستمی گلۆپه‌كان شه‌حن ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كاره‌باش بكوژێته‌وه ئه‌و گلۆپه ناكوژێته‌وه.
