كامێرایەك بۆ گرتنی فیلمی K4 و پانۆرامایی
گرتنی فیلمی پانۆڕامایی لە هەندێك جێگادا گرنگی خۆی هەیە، پانۆرامایی بەم فیلمانە دەگوترێت لە یەك كاتدا هەر چوار دیمەنێك وێنە یان فیلم بگری زۆربەی كامێرای مۆبایلە هۆشمەندەكان ئەم تایبەتمەندیەیان تێدایە، لەم دواییەدا گروپێك لە ئەندازیارانی پێشووی ئەپڵ كامێرایەكیان بەناوی Center-camera بەرهەم هێناوە كە لەیەك كاتدا فیلمی هەر چوار دەوری خۆی دەگرێت. ئەم كامێرایە پێكهاتووە لە چوار كامێرای HD كە لە بازنەیەكدا یەكدەگرنەوە. بەهۆی كونێك لەناوەندەكەی بەكارهێنەر دەتوانێ بە ئاسانی لە دەستی بگرێت. كامێراكە زیاتر لە یاریگا وەرزشییەكاندا سوودی لێدەبیندرێت.
