كۆمپیوتەری سەرمێزی بچووك و توانایەكی باش
ئەگەر تەنیا بۆ دەیەیەك لەمەوبەر بگەڕێینەوە، دەبینین لەسەر مێزی كاری ئیدارە و نووسینگەكان، یان لەسەر مێزی ماڵەوە كۆمپیوتەری سەرمێز بە قەوارەی گەورەوە دادەنران كە هەڵگرتن و راگواستنیان دژوار بوو. هەرچەندە ئێستاش لە زۆر دامودەزگاكان و ئیدارەكان ئەو كۆمپیوتەرانە بوونیان هەر ماوە، بەڵام چەند ساڵێك دەبێت قەوارەی كۆمپیوتەری سەرمێزییەكان بچووك بۆتەوە، بۆ نموونە كۆمپیوتەری DS81ی كۆمپانیای شاتێل، لەگەڵ ئەوەیدا تواناكەی زۆر زیاترە لە كۆمپیوتەری سەرمێزی پێشوو، كێش و قەوارەشی لە لاپتۆپێك بچووكترە. چونكە پرۆسیسەری Core i7ی لەسەرە. لەم كۆمپیوتەری سەرمێزەدا سیستەمی فێنك كەرەوەی پێشكەوتوو هەیە كە لە گەرمای 50 پلەشدا وا دەكات كێشە بۆ خێرایی و كاركردی كۆمپیوتەرەكە نەیەتە پێش.
كۆمپیوتەری ناوبراو لە بواری گەیاندنەوە تواناكەی زۆرە، دوو كەلێنی PCle mine هەیە لەگەڵ دوو شوێنی دانانی RAM تاكو 16 گیگابایت و 6 كەلێنی USB هەیە كە دوو لەوانە USB 3نە. هەروەها شوێنی كێبڵی HDMI هەیە.
