ئەپل( iOS 8)ی بەرهەم هێنا
ئا: هاوكار كۆیی
كۆمپانیای ئەپلی ئەمریكی لە راگەیاندنێكی دا هەواڵی بەرهەمهێنانی( ios 8 )ی راگەیاند. ئەمەو ئەم هەواڵە لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە پەرەپێدانی تەكنەلۆژیا لە شاری سان فرانسیسكۆ ساز كرابوو، ئەپل بەفەرمی ئەم هەواڵەی راگەیاند، لە هەواڵەكدا باسی گرنگی سیستەمی( iOS 8) كرا كە چەندین خزمەتگوزاری تایبەتی كراوە كە دەتونێت لەیەك كاتدا سێ كار ئەنجام بدات.
1- سەیركردنی وێنەیەكی ڤیدیۆیی.
2- لەهەمانكاتدا پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدەی.
3- هەروەهادەتوانی دەستاكاری وێنەیەك بكەی.
ئەمەو بەپێی ماڵپەڕی ڕەسمی Cnet لە پایزی ئەم ساڵدائەم سیستەمە دەكەوێتە بازاڕەكانەوە، بەڵام هیچ ئاماژە بە نرخ و دیزاینەری نەكراوە .
