هارددیسكێك داتاكان لە ئینتەرنێتدا هەڵدەگرێت
كە زانیاری و داتا شەخسییەكان زۆر بوون وەك فیلم و وێنە و دۆكیۆمێنت و..تاد پێویست دەكات هارد یان ئامێری هەڵگرتنی داتاكانیش بەقەد قەوارەی زانیارییەكان بن. هارددیسكی پورتێبڵ بۆ هەڵگرتنی داتا شەخسییەكان سوودێكی زۆری لێدەبیندرێت، هارددیسكەكان قەوارەی و سایزیان جۆراوجۆرن، هەرچەندە هەموویان ئەركیان هەڵگرتن و راگواستنی داتاكانە، لەم دواییەدا هارددیسكی wireless plus بەرهەم هاتووە لەگەڵ ئەوەیدا توانای هەڵگرتنی 500 گیگا و یەك ترا و دوو ترابایتی هەیە، بەڵام هەر ئەوەندەش نەوەستاوە و توانای ئەوەی هەیە راستەوخۆ زانیارییەكان لە گوگڵ درایڤ كە كۆگایەكی داكردنی داتاكانە لە ئینتەرنێتدا و هەروەها درۆپ بۆكس كە هاوشێوەی ئەوە خەزن بكات و لە هەر شوێنێك كە پێویستت بەو داتایانە بێت و هێڵی ئینتەرنێتت لەبەردەستدابێت وەریبگریەوە. نەك ئەوە گشت زانیارییەكانی سەر هاردەكە بەهۆی پرۆگرامێكی تایبەت دەتوانی سوودی لێببینی. ئەم هاردە بۆ هەڵگرتن و راگواستنی داتاكان پێویستی بە كێبڵ نییە و بەڵكو خۆی تۆڕی وای-فای تێدایە بەهۆی ئەوەوە دەكرێت بەبێ كێبڵ راستەوخۆ فیلمێك كە لەسەر هاردەكە لە تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكان یان كۆمپیوتەر سەیری بكەی.
