كۆمپیوتەر لە سیستەمی ویندۆزەوە بەرەو سیستەمی ئەندرۆید
سیستەمەكانی كۆمپیوتەر سێ جۆرن، سیستەمی ویندۆز كە زۆربەی خەڵك لە جیهاندا ئەو سیستەمە بەكار دەهێنن و بەرهەمی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتە و نوێترین ڤێرژنیشی ویندۆز8ە، سیستەمی دووەم سیستەمی ماكینتۆش كە كورتكراوەكەی پێدەگوترێت ماكه كە بەرهەمی كۆمپانیای ئەپڵە، سیستەمی سێهەمیش سیستەمی لینۆكسە كە سیستەمێكی كۆد كراوەیە، لەم دوایەشدا سیستەمی ئەندرۆید بۆ مۆبایل و تەبلێت هاتە بەرهەم و ئەم سیستەمە تایبەتە بە مۆبایل و تەبلێت، بەڵام هەوڵدراوە سیستەمەكە بهێنرێتە ناو جیهانی كۆمپیوتەریشەوە.
كۆمپانیای AOC دوو كۆمپیوتەری دیسكتۆپی لەم ماوەیەدا لە پێشانگایەكدا خستەڕوو، كە سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، كۆمپیوتەرەكان كە بە كۆمپیوتەری جۆری A2272PW4T و A2472PW4T ناسراون هەروەك بەناوەكەیانڕا دیارە شاشەكەیان 22 و 24 ئینجن. شاشەكان تەواو لەمسین. پرۆسیسەرەكەیان لە جۆری ئەنۆدیایە بە خێرایی 1.6 گیگاهێرتز و شوێنی داكردنی داتاكانیان 8 گیگابایتە.
