ماوس لە نێوان دیزاین و توانادا
ماوسی كۆمپیوتەر بۆ ئەوانەی كار لەسەر كۆمپیوتەر دەكەن دەزانن چ رۆڵێكی گرنگ دەبینێت، ماوسێكی باش بە دیزاینێكی سەرنج راكێش دەتوانێت بەهۆیەوە زیاتر سوود لە كۆمپیوتەر وەربگری. لەسەرەتای دروست بوونی ماوسەوە هەتا ئێستا كە زیاتر لە 27 ساڵی بەسەردا تێدەپەڕێ گۆڕانكارییەكی زۆر بە كاركرد و ستایلی ماوسدا هاتووە، هەرچەندە بە داهێنانی ماوس توانرا زیاتر سوود لە كۆمپیوتەر وەربگیردرێت و وەك شاكلیلی كۆمپیوتەر سەیر دەكرێت، بەڵام چەند ساڵێكە بە پەرەسەندنی لاپتۆپ و شاشەی لەمسی دەكرێت بەبێ ماوسیش ئەركەكان بە ئاسانی ئەنجام بدرێن، بۆیە ئەگەر گۆڕانكاری بنەڕەتی بەسەر كاركردی ماوسدا نەیەت هەرچەندە زۆریش هاتووە ماوسیش دەبێتە ئامێرێكی دیجیتالی كە دەچێتە ناو ئەرشیفی دیجیتالییەوە.
لێرەدا هەوڵ دەدەین چەندین ماوسی سەرنج راكێشتان پێ بناسێنین كە كاركردنیان و ستایلیان جیاوازە.
ماوسی جۆری multi touch pad mouse
ئەم ماوسە ماوسێكی زۆر سەرنج راكێشە، چونكە دوگمەكانی لەسەرەوەن و لەمسین، جگە لە دوگمە سەرەكییەكانی خۆی چەندین دوگمەی لەمسیشی هەیە و بەهۆیەوە دەكرێت زۆر ئەركی كۆمپیوتەری پێ ئەنجام بدەی،بەتایبەتی بۆ كردنەوەی ماڵپەڕەكان سوودێكی زۆری لێدەبیندرێت.
ماوسی چەماوە یان ماوسی Microsoft arc
ئەم ماوسە بەرهەمی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتە، هەروەك لە دیزاینەكەیدا هەست پێدەكرێت، ماوسێكی چەماوەیە، بۆ ئەوانەی كە زۆر لە سەر كۆمپیوتەر دەمێننەوە، ماوسێكی زۆر باشەو دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی شەكەتی و ماندوویی بەكارهێنەرەكەی.
ماوسی ئەنگوستیلەیی یان wireless finger
ئەم ماوسە لەشێوەی ئەنگوستیلەیەك لە پەنجە دەكرێت، لەیەك كاتدا دەكرێت هەم بەماوس و هەم بە كیبۆرد كار بكەی، واتە پێویست ناكات ماوسەكە دابنێی.
ماوسی جۆری compact disc is mouse-ish
ئەم ماوسە دیزانەكەی لە گشت ماوسەكانی دیكە جیاوازە، هی كۆمپیوتەری لاپتۆپە، چونكە لەبەریەك دەكرێتەوە و شێوەكەی دەگۆڕدرێت، ئەوكاتەی كە كاری پێدەكرێت شێوەی قوچەكی وەردەگرێت و دوایی ئەوە دەبێتە بازنەیی و قەوارەی بە قەد CDیەكە و بۆ ئەوەی كە شوێن كەمتر بگرێت بەكارهێنەر ماوسەكە دەخاتە شوێنی CD لاپتۆپەكە.
ماوسی جۆری Smitrix swiftpoint triped mouse
ئەم ماوسەكە كە دەكرێت پێی بڵێین ماوسی هەمەكارەی قەڵەمی دیزاین و كاركردەكەی سەرنج راكێشە، چونكە لەیەك كاتدا ماوسێكی ئاساییە و هەروەها تەچ پەدە و قەڵەمێكی دیجیتالیشە.
