نوێترین كامێرای سمارتی بێ ئاوێنەی سامسۆنگ

نوێترین كامێرای سمارتی بێ ئاوێنەی سامسۆنگ
نوێترین كامێرای سمارتی بێ ئاوێنەی سامسۆنگ
نوێترین كامێرای سمارت و بێ ئاوێنەی سامسۆنگ بەناوی NX3000 smart camera لەم چەند رۆژەدا هاتە بەرهەم، كامێرای ناوبراو تایبەتمەندییەكانی ئەمانەن، هەستەوەری 20 میگاپیكسلە، بەهۆی وای-فای و NFC بە زۆربەی ئامێرە هاوشێوەكانی خۆی پەیوەند دەدرێت و وێنەكان بەبێ وایەر بۆ ئامێرەكانی دیكە دەگوازرێنەوە‌.
لەم كامێرایەدا تایبەتمەندییەكی نوێ هەیە ئەویش ئەوەیە كە دەكرێت وێنە لەخۆشت بگری، ئەم تایبەتمەندییە كە پێی دەگوترێ Wink shot بە جۆرێكە كە شوێنی تایمەری وێنەگرتنی پێشووی گرتۆتەوە، بۆ نموونە كاتێك نیازت هەیە وێنە لەخۆت بگری، لەپێش كامێراكە رادەوەستی و چاوێكی لێدادەگری، ئەویش وێنەی دەگرێ.
شاشەی كامێراكە 3 ئینجە و بە دەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە‌. خێراییەكی زۆری هەیە لە وێنەگرتندا. گەر مەبەستت بێ لە رێگای مۆبایلەوە كامێراكە كۆنترۆڵ بكەی بەەۆی پرۆگرامی View finder بە ئاسانی دەتوانی ئەم كارە ئەنجام بدەی.
Top