وردە سەرنجێك لەسەر مۆبایلی Vega Iron2
كۆریای باشوور ئێستاكە لەریزی وڵاتە پێشكەوتوو و پیشەسازییەكانی جیهان دێتە ژمار، بەتایبەتی لە بەرهەم هێنانی تەكنەلۆژیای سەردەمدا، كۆمپانیاكانی هیۆندا، كیا، سامسۆنگ، ئێل جی بۆ ئێمەمانان نامۆ نین و ناوێكی ئاشنان، بەڵام كەمتر گوێتان لە كۆمپانیای pantech بووە كە ئەویش دوای سامسۆنگ و ئێلجی دێت، ئەم كۆمپانیایە چالاكییەكانی لە بەرهەم هێنانی تەكنەلۆژیای دیجیتالیدا چڕ كردۆتەوە، لەم دواییەدا نوێترین مۆبایلی سمارتی خۆی بەناوی Vega Iron2 هێنا بەرهەم. ئەم مۆبایلە هۆشمەندە خێراییەكەی 2.3 گیگایە. كێشەكەی 152 ملمە. نزیكەی 8 ملمیش بارستاییەكەیەتی. شاشەی مۆبایلی ناوبراو 5 ئینجە و سیستەمی ئەندرۆیدی 4 كیتی لەسەرە. كامێراكەی 13 میگاپیكسلە. رامەكەی 3 گیگابایتە و هاردەكەی 32 گیگابایتە.
