ته‌خته‌ره‌شه له سه‌رده‌می دیجیتالیدا
كه‌ممان هه‌یه یادگاری و بیره‌وه‌ری نه‌بێت له‌گه‌ڵ تهختهرهشهی قوتابخانه، ئه‌و پارچه ته‌خته‌یه‌ی كه به بۆیه‌كی ره‌ش ره‌نگ كرابوو، به تهباشیرێكی سپی وانه‌كانمان له‌سه‌ر ده‌گوته‌وه یان ده‌خوێند. چه‌ند ساڵێكه ته‌خته سپی واته “وایت بۆرد” شوێنی تهختهرهشهی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه خه‌ریكه كتێبی وانه خوێندن نه‌مێنێت و ببێته ته‌بلێت و لاپ‌تۆپ، شوێنی ته‌خته‌ره‌شه و ته‌خته‌سپی سكرینی دیجیتالی ده‌یگرێته‌وه..
كۆمپانیای شارپ نوێترین شاشه و ته‌واو له‌مسی به‌رهه‌م هێناوه كه ده‌كرێت بۆ وتنه‌وه‌ی وانه سوودی لێوه‌ربگیرێت، هه‌رچه‌نده سایزی شاشه سمارته‌كه بۆ ده‌رس وتنه‌وه بچووكه، واته 20 ئینجه، به‌ڵام ده‌كرێت وه‌ك نموونه‌ی شاشه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ی داهاتوو سه‌یر بكرێن. شاشه‌كه‌ی شارپ كه به LL-S201A ناسراوه، پێنووسێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدایه، به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت له یه‌ك كاتدا 10 شوێن له سه‌ر شاشه‌كه كاری له‌سه‌ر بكرێت، واته له یه‌ك كاتدا ده فه‌رمانی پێده‌كرێت. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا ئه‌م شاشه‌یه ده‌كرێت وه‌ك وایت بۆردی قوتابخانه یان وه‌ك تابلۆیه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ندانی گرافیكی سوودی لێوه‌ربگیرێت.
