ویندۆز8 و كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه‌ی گیگابایت

ویندۆز8 و كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه‌ی گیگابایت
ویندۆز8 و كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه‌ی گیگابایت
گیگابایت زیاتر وه‌ك كۆمپانیایه‌كی ناسراوی بواری به‌رهه‌مهێنانی كارتی گرافیكی به‌ناوبانگه، هه‌رچه‌نده له‌م دواییه‌دا له به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه هه‌وڵێكی جددی داوه و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووه، كۆمپیوته‌ری یه‌ك پارچه به‌و كۆمپیوته‌رانه ده‌گوترێت كه كیبۆرد و كه‌یس و شاشه ته‌نیا له شاشه‌كه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه و یه‌كپارچه‌یه.. هه‌رچه‌نده ماوس و كیبۆردی دیكه‌شی بۆ داده‌ندرێت، به‌ڵام خۆی كیبۆردی مه‌جازی هه‌یه و بۆ ماوسیش چونكه شاشه‌كه له‌مسییه پێویست به ماوس ناكات، ئه‌گینا ماوسیشی بۆ داده‌ندرێت.
نوێترین كۆمپیوته‌ری گیگابایت كه به مۆدێلی GB-AE21T ناسراوه له ستانده‌ری Mini-ITX سوود وه‌رده‌گرێت. ئه‌م مۆدێله‌ی كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه‌ی گیگابایت به‌ته‌واوی بۆ سیسته‌می ویندۆز8 به‌رهه‌م هاتووه و چونكه ویندۆز8 وه‌ك ویندۆزێكی له‌مسی ناسراوه و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ش ته‌واو له‌مسییه. شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه 21.5 ئینجیه و كوالیتییه‌كه‌ی HDیه. كۆمپیوته‌ره‌كه به جۆرێك به‌رهه‌م هاتووه كه گشت پارچه‌كانی ده‌كرێت بگۆڕدرێن. كۆمپیوته‌ره‌كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا باترییه‌ك هه‌یه كه له‌كاتی كوژانه‌وه‌ی كاره‌بادا چه‌ند خوله‌كێك وزه له‌خۆیدا خه‌زن ده‌كات بۆ سه‌یف كردنی ئه‌و فایلانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ره‌كه كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، جگه له‌وه‌ش كارتی HD TV له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌یه و ده‌كرێت وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆنێكی HD سوودی لێوه‌ربگیرێت.
Top