كیبۆردێكی مه‌جازی بۆ ئامێره دیجیتالییه‌كان
پێده‌چێت ئامێره دیجیتالییه هۆشمه‌نده‌كانی وه‌ك مۆبایل و ته‌بلێت جێگای لاپ‌تۆپ و كۆمپیوته‌ر بگرنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تایب كردن به مۆبایل و ته‌بلێته‌كان به‌هۆی نه‌بوونی كیبۆرد تا راده‌یه‌ك دژواره. كۆمپانیای Brookstone بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته ئامێرێكی نوێی به‌رهه‌م هێناوه، ئامێره‌كه له راستیدا كیبۆردێكی مه‌جازی زۆر بچووكه و كه به‌قه‌د میدالیای سوئیچ ده‌بێت، به‌ڵام له‌رێگای بلوتوس یان سیسته‌می وای-فایه‌وه به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و ته‌بلێته‌كان په‌یوه‌ند ده‌درێت و وه‌ك ڤیدیۆپرۆژكتۆرێك وێنه‌ی كیبۆردێك له‌سه‌ر مێز یان شوێنێكی گونجاو بۆ تایب كردن دروست ده‌كات، به داگرتنی هێما تیشكییه‌كان به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت تایب بكات. گرفتێك له كیبۆرده‌كه دا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به هه‌ردوو كاتژمێر جارێك ده‌بێت شه‌حن بكرێته‌وه.
