كیبۆردێكی تایبه‌ت و به‌هێز
كیبۆرد له كۆمپیوته‌ردا گرنگترین رۆڵ ده‌بینێت، كۆمپانیای iKey كه كۆمپانیایه‌كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی كیبۆردی كۆمپیوته‌ر به‌م دواییه كیبۆردێكی نوێی به‌رهه‌م هێناوه، كیبۆرده‌كه كه به مۆدێلی SWB-86-TP ناسراوه، زۆر به‌هێزه له ئاست پێكه‌وتن و به‌ربوونه‌وه.
كیبۆرده‌كه پێكهاته‌كه‌ی دژه ئاوه و بۆ شوێنه گشتییه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ نێو ئۆتۆمبێله‌كان گونجاوه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كیبۆرده‌كه له‌وه‌دایه كه هه‌ر دوگمه‌یه‌ك گلۆپی رووناكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و بۆ تایب كردن له شوێنی تاریكدا گونجاوه. هه‌روه‌ها په‌دێكی له‌مسی له‌گه‌ڵ كیبۆردهكهدایه كه پێویست ناكات به‌كارهێنه‌ر ماوس به‌كار بهێنێت.
