كۆمپیوته‌رێك بۆ سێ كارمه‌ند

كۆمپیوته‌رێك بۆ سێ كارمه‌ند
كۆمپیوته‌رێك بۆ سێ
كارمه‌ند
كۆمپیوته‌ری جۆری دیسكتۆپ به‌هۆی به‌هێزی و پته‌و بوونی له ئاست زه‌ربه و دره‌نگ تێكچوونی هه‌روه‌ك كۆمپیوته‌ری كار‌و ئیداره سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، كۆمپیوته‌ری جۆری لاپ‌تۆپ زیاتر بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی تاكه‌كه‌سه، ئه‌گینا بۆ ئیداره و نووسینگه و كاروباری رۆژنامه و ئه‌ركی بانكه‌كان و زۆر ئه‌ركی دیكه ته‌نیا كۆمپیوته‌ری جۆری دیسكتۆپ ده‌توانێت ئه‌ركه دژواره‌كان ئه‌نجام بدات. كێشه‌یه‌ك كه له كۆمپیوته‌ری جۆری دیسكتۆپدا هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌ر كارمه‌نده‌ی كۆمپیوته‌ری خۆی هه‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له شوێنی كاردا. كۆمپانیای Lenovo كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی كۆمپیوته‌ر، دیسكتۆپێكی به ستایلێكی نوێ به‌رهه‌م هێناوه كه به جۆری Lenovo Think Center M79 ناسراوه، كۆمپیوته‌ره‌كه له یه‌ك كاتدا سێ كه‌س ده‌توانن به‌كاری بێنن. خێرایی كۆمپیوته‌ره‌كه خه‌یاڵییه، رامه‌كه‌ی 32 گیگابایته. هارده‌كه‌ی 6 ترابایته و ده‌كرێ هاردی دیكه‌شی پێیه‌وه په‌یوه‌ند بدرێت. سیسته‌می ریپید بۆتی تێدایه كه به‌هۆیه‌وه ده‌كرێت له چه‌ند چركه‌یه‌كدا كۆمپیوته‌ره‌كه بێته سه‌ر ویندۆز. هه‌روه‌ك ئاماژه درا سێ كه‌س ده‌كرێت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه كار بكه‌ن و له‌هه‌ر بهشێكیشیدا پرۆگرامی تایبه‌ت به‌و به‌شه دابندرێت، واته سێ كۆمپیوته‌ر بێت له یه‌ك كۆمپیوته‌ردا.
Top