به مۆبایله‌كه‌ت ده‌رگای ماڵه‌وه‌ت دابخه

به مۆبایله‌كه‌ت ده‌رگای ماڵه‌وه‌ت دابخه
به مۆبایله‌كه‌ت ده‌رگای ماڵه‌وه‌ت دابخه
جیهانی دیجیتالی نوێ گه‌یشته كلیلی قفڵی ده‌رگای ماڵه‌وه‌ش! ئه‌گه‌ر له به‌كارهێنانی قفڵ و كلیل و شێوازی كردنه‌وه و داخستنی ده‌رگای ماڵه‌وه‌ت بێتاقه‌ت بوویته و به‌دوای بابه‌تی نوێتردا ده‌گه‌ڕێیت، ئه‌وه ده‌كرێت سوود له ته‌كنه‌لۆژیای Lockitron وه‌ربگریت كه قفڵێكی به‌بێ هیچ كلیلێك به‌رهه‌م هێناوه كه ده‌كرێت له ریزی ئه‌منترین قفڵی جیهان دابندرێت.
قفڵه‌كه ته‌نیا له رێگای مۆبایل یان ته‌بلێته‌وه داده‌خرێت، به‌هۆی سیسته‌می بێ وایه‌ری بلوتوس4 یا wi-fi و ته‌نانه‌ت سیسته‌می پێشكه‌وتووی NFCیش مۆبایل یا ته‌بلێته‌كه‌ت له‌گه‌ڵ قفڵه‌كه په‌یوه‌ندی ده‌بێت، قفڵه‌كه به‌ته‌واویش گولله‌نه‌بڕه و به زه‌ربه‌ی زۆر قورسیش تێكناچێت. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه مۆبایله‌كه‌ت له قفڵه‌كه نزیك بكه‌یه‌وه ئیدی به ئاسانی ده‌بێته‌وه. له‌هه‌مووی گرنگتر ده‌كرێت له رێگای دووره‌وه ده‌رگای ماڵه‌وه‌ت بكه‌یه‌وه، خودی قفڵه‌كه هه‌سته‌وه‌رێكی بچووكی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پشت ده‌رگاكه بێت به‌هۆی زه‌نگی مۆبایله‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه. پرسیارێك لێره‌دا دێته‌پێش ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ون كرد چ ده‌كه‌یت؟ كۆمپانیای ناوبراو بیری له‌وه‌ش كردۆته‌وه ئێوه ده‌توانن به‌هۆی ئه‌نته‌رنێته‌وه كه پێشتر ئه‌كاونتێكی تایبه‌ت به قفڵهكهت هه‌یه، ده‌كرێت سیسته‌مه‌كه له كار بخه‌یت یان كۆدی نهێنییه‌كه‌ی بگۆڕی، خاڵی سه‌رنجراكێش لێره‌دایه ئه‌گه‌ر یه‌كێك نیازی هه‌بێت دهرگاكهتان بكاته‌وه، قفڵه‌كه كورته په‌یامێك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی جا له هه‌رشوێنێك بێت به‌ڕێ ده‌كات و ئاگاداری ده‌كاته‌وه.
Top