مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان ده‌توانن ته‌له‌ڤزیۆن وه‌ربگرن
ئامێری وه‌رگری شه‌پۆلی دیجیتالی بۆ ته‌له‌ڤزیۆن و كۆمپیوته‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا بازاڕی به‌رهه‌مهێنانی گه‌رمه، هه‌ر رۆژه ئامێرێكی نوێ له وه‌رگری شه‌پۆلی دیجیتالی ته‌له‌ڤزیۆن به‌رهه‌م دێت. نوێترین ئامێری وه‌رگری شه‌پۆلی دیجیتالی ته‌له‌ڤزیۆن بۆ مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به‌تایبه‌تی هاندی ئایفۆن و گالاكسی هاته به‌رهه‌م. ئامێره‌كه كه به ناوی Eye TV mobile واته چاوی تیڤی بۆ مۆبایل ناسراوه، وه‌رگره دیجیتالییه‌كه هه‌م بۆ مۆبایل و هه‌م بۆ ته‌بلێت ده‌گونجێت. بۆ وه‌رگرتنی شه‌پۆلی ته‌له‌ڤزیۆن ئامێره‌كه ئالیارێكی بچووكی له‌گه‌ڵدایه و هه‌روه‌ها له شه‌پۆلی مۆبایله‌كه‌ش بۆ وه‌رگرتنی شه‌پۆلی دیجیتالی سوود وه‌رده‌گرێت.
