ته‌بلێتێك به دیزانێكی سه‌رنجڕاكێشه‌وه

ته‌بلێتێك به دیزانێكی سه‌رنجڕاكێشه‌وه
ته‌بلێتێك به دیزانێكی سه‌رنجڕاكێشه‌وه
هه‌روه‌ك ده‌زانن كۆمپانیای DELL زیاتر له ده ساڵ ده‌بێت له بواری به‌رهه‌مهێنانی لاپ‌تۆپ و ته‌بلێت و كۆمپیوته‌ردا شوێنی دیاره، نوێترین ته‌بلێتی كۆمپانیای ناوبراو، ته‌بلێتێكی نوێیه كه دیزاینه‌كه‌ی لە هیچ ته‌بلێتێكی دیكه ناچێت و ویندۆزی 8ی له‌سه‌ره و به‌م زوانه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
ته‌بلێته نوێیه‌كه كه به ته‌بلێتی جۆری XPS Duo 12 ناسراوه، ده‌كرێت وه‌ك لاپتۆپیش سوودی لێوه‌ربگیرێت، له راستیدا ته‌بلێته‌كه پێكهاتووه له ته‌بلێت و نوتی بوك كه ئه‌و هه‌له بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌ڕه‌خسێنێت كه هه‌ركاتێك حه‌ز بكات وه‌ك ته‌بلێت یان وه‌ك لاپ‌تۆپ سوودی لێوه‌ربگرێت. ته‌بلێته‌كه ته‌واو له‌مسییه و كوالیتی نیشاندانی شاشه‌كه‌ی فول ئێچ دییه. سایزی شاشه‌كه‌ی 12 ئینجه، كه له كانزای ئهلەمینیۆم پێكهاتووه، پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی هی كۆمپانیای ئه‌نته‌له.
Top