له ئاو و خوێش وزه وه‌رده‌گیرێت
بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه سوود له‌گه‌لێك سه‌رچاوه وه‌رگیراوه و به‌رهه‌مهێنه‌رانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای نوێ هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رچاوه‌ی دیكه جگه له خۆر و با رێگای دیكه‌ش تاقیبكه‌نه‌وه، نوێترین تاقیكردنه‌وه كۆمپانیای Green houseی ژاپۆنییه، كه چرا لایتێكی به‌رهه‌مهێناوه وزه‌كه‌ی خۆی له خوێ و ئاو وه‌رده‌گرێت. ئه‌م چرا لایته كه به ئاو و خوێ هه‌ڵده‌بێت، له‌بری باتری مه‌خزه‌نێكی 350 ملمی خوێ و ئاو له‌خۆی ده‌گرێت و ته‌نیا به 16 گرام خوێ ده‌توانێ 8 كاتژمێر رووناكی ببه‌خشێت.
وزه‌ی پێویست بۆ رووناككردنه‌وه‌ی گلۆپه LEDیه‌كانی چرا لایته‌كه له رێگای باترییه‌كی ئهلكترۆكیمیایی به‌رهه‌م دێت كه ئاو و خوێ ده‌بنه دوو جه‌مسه‌ری وزه‌ی به‌خشینی باترییه‌كه. له داهاتوودا ده‌كرێت ئه‌م بیرۆكه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایل و كامێرا و لاپ‌تۆپ سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
