“دۆك”ێك له‌گه‌ڵ گشت لاپتۆپێك ده‌گونجێت

“دۆك”ێك له‌گه‌ڵ گشت لاپتۆپێك ده‌گونجێت
“دۆك”ێك له‌گه‌ڵ گشت لاپتۆپێك ده‌گونجێت
Dock به‌و چوارچێوه‌یه ده‌گوترێت كه وه‌ك مێزێكی بچووك لاپتۆپی له‌سه‌ر داده‌نرێت و به‌هۆی كێبڵی usbیه‌وه به لاپ‌تۆپ په‌یوه‌ند ده‌درێت و جگه له ئه‌ركی راگرتنی لاپتۆپه‌كه، چه‌ندین ئه‌ركی وه‌ك فهنێك بۆ فێنك كردنه‌وه‌ی لاپ‌تۆپ و سپیكه‌رێك بۆ گوێگرتن له گۆرانی و..تاد ئه‌نجام ده‌دات.
كۆمپانیای Kensington دوو مۆدێلی نوێی له دۆك به‌رهه‌م هێناوه كه بۆ گشت جۆره‌كانی لاپ‌تۆپ ده‌گونجێت، به‌م “دۆك”ه نوێیانه‌ی كۆمپانیای ناوبراو ئێوه ده‌توانن پۆرتی USB 3.0 له‌گه‌ڵ شوێنی كێبڵی DVI/HDMI/VGA هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش شوێنی كێبڵی “ئهتهرانێت” واته تۆڕی ناوخۆیی هه‌یه.
بۆ ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی لاپتۆپن پێویست ده‌كات “دۆك”ێكی تایبه‌ت به لاپتۆپه‌كه‌یان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی لاپتۆپه‌كه‌یان زیاتر بێت و زه‌ختێك بۆ سه‌ر سپیكه‌ر و فه‌نی لاپتۆپه‌كه نه‌یه‌ت.
Top