ته‌بلێتی كتێبخانه نوێترین به‌رهه‌می ئامازۆنە

ته‌بلێتی كتێبخانه نوێترین به‌رهه‌می ئامازۆنە
ته‌بلێتی كتێبخانه
نوێترین به‌رهه‌می ئامازۆنە كتێبی دیجیتالی زۆر له‌مێژ نییه خۆی له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌دا ده‌رخستووه، پێشتر ئاماژه‌مان به خاڵه به‌هێزه‌كانی كتێبخانه‌ی دیجیتالی به به‌راورد به كتێبخانه‌ی كاغه‌ز و كلاسیكی كردبوو، بۆ بیرهێنانه‌وه ده‌ڵێین، كتێبخانه‌ی دیجیتالی قه‌باره‌كه‌ی ته‌نیا به قه‌د كتێبێكه، به‌ڵام هه‌زاران كتێب له‌خۆیدا جێ ده‌كاته‌وه، هه‌ڵگرتنی ئاسانه، شێوازی سوود لێوه‌رگرتنی ئاسانه، خۆڕاگری له ئاست تێكچوون و له‌ناوچوون زیاتره...
كۆمپانیای ئامازۆن له ریزی یه‌كه‌می ئه‌و كۆمپانیایانه دێت كه كتێبیخانهی دیجیتالی به‌رهه‌م دێنن، له‌م ماوه‌یه‌دا ئامازۆن سێ كتێبخانه‌ی دیجیتالی خۆی بڵاوكرده‌وه. كتێبخانه‌ی Kindle fire HD كه ته‌بلێتێكی 9.8 ئینجییه، به كوالیتی فول HD شاشه‌كه‌ی خۆی ده‌نوێنێ و ته‌واو له‌مسییه، ئه‌م كتێبخانه نوێیه خاوه‌نی دوو سپیكه‌ری به‌هێزی ستریۆن و له تۆڕی ئینته‌رنێت سوود وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها شه‌پۆلی رادیۆیش وه‌رده‌گرێت. هارده‌كه‌ی لانی كه‌م 16 گیگابایته، كه ئه‌م قه‌باره‌ش بۆ را‌گرتن و خه‌زنكردنی كتێب كه‌م نییه. هه‌روه‌ها ده‌كرێت كتێبی ده‌نگیشی تێدا خه‌زن بكرێت، جگه له خه‌زنكردنی چه‌ندین یاری ئه‌لكترۆنی.
Top