مایكرۆ USB بەرهەمی دوای USB دەبێت
بچووككردنەوەی قەبارە و كەلوپەلە تەكنەلۆژییەكان ئامانجی هەموو كۆمپانیایەكە بە ئامانجی كارئاسانیی ئیش وكارەكان و ئاسان بەكارهێنان، لە دوا بەرهەمی خۆیدا كۆمپانیای ئەپڵی بەناوبانگ بانگەشەی ئەوە دەكات كە مایكرۆ USB بەرهەمدێنێت، وەك لە وێنەكاندا دیارە Micro USB بە شێوەیەكی سووكتر و بچووكتر لە USB ی ئاسایی دەردەكەوێت، هەر لایەكی رووی (USB)یەكە كورتەو لە قەبارەدا زۆر لە هی iPhone 5 دەچێت وەك ئەویش تەنیا یەك رووی سنوورداركراوە، بەم شێوەیە لە كێشەی هەڵە بەستان یان كامە رووی بە ئامێرەكەوە دەبەسترێت، دەرباز دەبین و بە هەر روویەك بمانەوێت دەتوانین بەكاری بێنین.
