ئاسۆس نوێترین ئەڵترابۆك بۆ بزنسمانەكان دروست دەكات
كۆمپانیای ئاسۆس لەژێر ناوی (Asuspro) زنجیرەیەكی دی لە ئەلترابۆكی خستە بازاڕەوە كە تایبەتە بە بزنسمانەكان. (Asuspro BU400) و ڤێرژنی نوێی ئەم ئامێرە تایوانییە، دووهارد لە خۆ دەگرێت كە دانەیەكیان جێگیرە HDD و 500 گێگا بایتە، ئەوی دیش كە كۆمپانیای SanDisk ئامادەی كردووە،بریتییە لە 128 گێگا بایت.
ئەم ئامێرە وەك لاپتۆپێكی زۆر گونجاو بۆ بزنسمانەكان بەكار دێت، ئەمەش لەبەر ئەو سیستەمە سكویریتیە بەهێزەی تێیدایە و ئەو قەبارە بچووكەی كە تەواوی تەنیا 1،67 كیلۆ گرامە.
