Battlefield 4
ئاستێكی بەرز لە یاریی ئەلیكترۆنی
لە نێو دنیای یاری و پلەیستەیشندا یارییە جەنگییەكان برەوی زۆریان لەسەرەو رۆژ لە دوای رۆژ یاریەكان كوالێتی و جۆرەكانیان دەگۆڕێت، كۆمپانیای EA game ئاشكرایكرد جۆرێكی نوێی لە یاری Battlefield خستە بەردەست و تایبەتمەندییەكانی ئەو جۆرەیارییەی راگەیاند، ئەم یارییە بەشی چوارەمی (Battlefield)ـەو بریتییە لە یارییەكی جەنگی كوالێتی بەرزی جەنگاوەری تەنیا یان لەگەڵ كۆمەلێك جەنگاوەری دی، كە چەندین شێواز و تەكنیكی جوان و پێشكەوتووی لەخۆ گرتووە یارییەكە لە چەند شوێنێكی دیاری جیهان ئەنجامدەدەرێت، لەگەڵ سیستەمێكی پێشكەوتووی دەنگ، ئەم وێنەیە لۆگۆی سەرەكیی یارییەكەیەو وەك یاریەكانی دیكەیش دەتوانرێت بە ئامێرەكانی Playstation3،Xbox،Pc،Smartphones. یاری پێبكرێت،هەروەها دەتوانرێت لە رێگەی multiplayer-ەوە لە ئینتەرنێت لەگەڵ هاوڕێكانت بەیەكەوە یاری بكەیت لەو رێگەیەشەوە واتە لە ئینتەرنێتەوە داونلۆدبكرێت
