ماوسی هەوایی كەوتە بەردەست

ماوسی هەوایی كەوتە بەردەست
ماوسی هەوایی كەوتە بەردەست
پێشكەوتن و گۆڕانە خێراكانی هەموو بوارەكانی تەكنەلۆژیا و كۆمپیوتەر بە شێوەیەكی خێرا و سەرنجڕاكێش تێدەپەڕێت و رۆژ لە دوای رۆژ كار ئاسانیی زیاتر دەكەوێتە بەردەست، لە پێشووتردا ماوسی لەیزەرو ماوسی كلاسیكی كەوتە بەردەست، لە داهێنانێكی نوێشدا ماوسی هەوایی دروست كراو لە بەكارهێناندا كاری پێكرا. ئەو ماوسە لە دەست دەبەسترێت و لە هەوا كاری پێدەكرێ، ئەو جۆرە ماوسە پێی دەڵێن “air mouse” ئەم جۆرە ماوسە سوودبەخشە بۆ ئەو جۆرە كەسانەی كە بۆ ماوەیەكی زۆر لە سەر كۆمپیوتەر كاردەكەن، چونكە لە سەر بنەمای لیزەری و جووڵاندن لە هەوادا بە بێ لەمس كاردەكات، ئەوەی شایەنی باسە ئەم ماوسە نرخەكەی 129 دۆلارە.
Top