Wikipad
لە كۆتایی ئەمساڵدا دەكەوێتە بەردەست
رەنگە باوەڕ نەكرێت سیستەمی جیاكردنەوەی كۆنترۆڵی یاری و كۆمەڵێك تایبەتمەندیی جوان لە كۆمپیوتەرێكی بچووكی نزیكەی دە ئینج كۆ ببێتەوە، لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ویكیپاد رێكلامی كەوتنە بازاڕی لە كۆتایی ئەمساڵەوە بۆ كرا.
Wikipad كۆمپیوتەرێكی زیرەكی بچووكی كێش سووكە كە زیاتر بۆ یاری كردن بەكاردێت جیا لە كۆمەڵێك فرمانی دیكە كە بە كۆمپیوتەرەئاساییەكان دەكرێت، ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئەو كۆمپیوتەرە زیرەكە قەبارەی شاشەكەی 10.1 ئینجە بە توانای نیشاندانی 1200 x 800 لەگەڵ پرۆسێسەرێكی 1.4GHz هەروەها 1GB بۆ DDR2 RAM توانای خەزن و هەڵگرتنی ئەو ویكیپادە 16 گێگابایتی ناوخۆییە كە بە سیستەمی ئەنیرۆیدی 4.1 كاردەكات ئەوەی شایەنی باسە ئەم كۆمپیوتەرە زیرەكە توانای تێكهەڵكێشكردنی هەیە لەگەڵ Sony’s PlayStation و چەند ئامێرێكری دیكەی یاری كردن بەشێوەیەك هەر شێوە یارییەكی كلاسیك و نوێت پێ خۆشبێت دەتوانیت بەشێوەی سیستەمی جیاكراوە ئەو یارییە بكەیت.
