ئامێرێكی نوێ دەتوانێت لەبیركردنەوەكانمان تێبگات

ئامێرێكی نوێ دەتوانێت لەبیركردنەوەكانمان تێبگات
ئامێرێكی نوێ دەتوانێت لەبیركردنەوەكانمان تێبگات
كۆمەڵێك توێژەری بواری تەكنەلۆژیا لە زانكۆكانی ئۆكسفۆرد و كالیفۆرنیا و ژنێف، داهێنانێكی نوێیان دۆزییەوە كە دەتوانێت گرنگترین و هەستیارترین زانیارییەكانی مێشكی مرۆڤ بخوێنێتەوە، وەك وردەكاریی خەرجییەكان، پاسوۆردی مۆبایل و فەیسبووك و ئامێرەكانی دی، ئەوەش بەهۆی ریزە شەپۆلێكەوە ئامێرەكە دەینێرێتە ناو مێشكەوە.
ئیڤان مارتینوڤیچ كە توێژەرێكی زانكۆی ئۆكسفۆردە، كاتێك ئەو بیرۆكەیەی پێشنیاز كرد، لیژنەیەك، لەو سێ زانكۆیەی پێشتر ناومان هێنان،پێكهێنرا،تاوەكو گەشەی پێ بدرێت، دوای ئەوەی گەیشتە قۆناغی بە ئەنجام گەیاندن، ئێستا لە بازاڕەكانی ئینگلتەرا بە 190 جونەی دەفرۆشرێت و بڕیارە لە داهاتووشدا بگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بۆ ئەوەی بەكارهێنەر سوود لەو ئامێرە وەرگرێت، پێویستە بەرامبەر كۆمپیوتەرەكەی دانیشتبێت و ئامێرەكە لەسەری ببەستێت، بەهۆی ئامێری (ئای مۆنت برین) بیركردنەوەكانی لەسەر كۆمپیوتەرەكە تۆمار دەبێت. ئەم بیرۆكەیە ئەگەرچی بە سەركەوتوو دادەنرێت، بەڵام توێژەران بە قۆناغی سەرەتای دادەنێن بۆ گەیشتن بە ئەنجامی باشتر لەداهاتوودا، وەك توانای وەرگرتنی وێنەی ناو مێشك. Wikipad
Top