پاتریی لیتیۆم واتە ئەو پاترییانەی كە چەندین جار شەحن دەبنەوە بۆ ئامێرە دیجیتالییەكان یان ئامێرەكانی دیكەش وەك ئامێری لەیستووكی گەمەی منداڵان گرنگە، لەم چەند ساڵەدا جۆرێك لەو پاترییانەی كە شەحن دەكرێنەوە بەرهەم هاتوون كە لە رێگای USB و خودی پاترییەكەوە شەحن دەبنەوە. پاتری جۆری Continuance دەتوانێت سەرنجی هەر بینەرێك بۆ لای خۆی رابكێشێ. ئەو جۆرە پاترییانە وەك باتری قە لەمی وان و راست ئەو سایز و قەوارەیان هەیە. خاڵی جێگای سەرنج لەو پاترییانەدا ئەوەیە كە ئەو جۆرە پاترییە قەت لەناو ناچێت و تێك ناچێت، واتە هیچ سنوورێكیان نییە بۆ شەحنكردنەوە و هەتا هەتایە هەر شەحن دەكرێنەوە.