ستریۆیەكی دیجیتالی بۆ ئۆتۆمبێلەكەت
ئامێری Dash كە تایبەتە بە راگرتنی هاندی مۆبایل لە ئۆتۆمبێلدا لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆیەوە دەكرێت هاندەكە بكەینە ستریۆیەكی بچووك و گوێ لە گۆرانی سەر میمۆری مۆبایلەكە بگرین، بە تیرێك دوو ئامانجمان پێكاوە، هەم مۆبایلەكەمان لە شوێنێكی گونجاوداناوە و هەم ستریۆیەكی دیجیتالیشمان لە ئۆتۆمبێلەكەماندا پێكهێناوە، سەرەڕای ئەوەش ئامێرەكە وەك پانكەیەكیش مۆبایلەكە فێنك دەكاتەوە، ئەركی ئامێری Dash هەر ئەوە نییە كە مۆبایلەكە دەكاتە ستریۆیەكی خنجیلانە، بگرە وەك ئامێرێكی كەشناسی لە كەش و هەوای ناوچەكەت ئاگادارت دەكاتەوە.
