ئایا خێرایی كۆمپیوتەرەكەت دابەزیوە؟
پرۆگرامە زیادییەكان بۆ هەمیشە بسڕنەوە، هەندێك كەس وا راهاتووە هەرچی پرۆگرام دەیبینیت سوودی لێوەربگریت یان نا لەسەر كۆمپیوتەرەكەی دادەبەزێنێت، بەڵام ئەگەر بتەوێ كۆمپیوتەرەكەت خێرابێت، ئەو پرۆگرامانە بەكار بێنە كە پێویستت پێیانە.
ئەنتی ڤایرۆسێكی باش بەكار بێنە: بەدوای ئەنتی ڤایرۆسێكی باشدا بگەڕێ، هەتا ئەگەر گرانیش بێت، تا گشت فایلەكانی سەر ویندۆز سكان بكات، جار هەیە ڤایرۆسێك یان پرۆگرامێكی خراپ دەبێتەهۆی تێكچوونی سیستم و دابەزینی خێرایی كۆمپیوتەر.
پرۆگرامی چاودێری جێی متمانە بەكاربێنە: پرۆگرامی Reliability monitor پرۆگرامێكی باشە بۆ ئەوەی گرفتە سەرەكییەكانی سیستەم بدۆزیتەوە. چونكە بەهۆی ئەو پرۆگرامەكە رێكەوتەكانی گرفت و تێكچوونی كۆمپیوتەر و گرفتی پرۆگرامەكان دەزانی، بەهۆی زانینی گرفتەكانەوە ئەوكات دەتوانیت چارەسەری پێویستی بۆ بدۆزیتەوە. دیارە چەندین رێگای دیكە هەن بۆ خێراییكردنەوەی كۆمپیوتەرەكەت، بەڵام ئەم چەند هەنگاوە بگرە بەر بێگومان خێرایی جاران بۆ كۆمپیوتەرەكەت دەگەڕێتەوە.
