پرۆگرامی PicturesToExe بۆ چێكردنی ئەلبۆمی دیجیتالی

پرۆگرامی  PicturesToExe بۆ چێكردنی ئەلبۆمی دیجیتالی
ئەلبۆمی دیجیتالی واتە ئەو ئەلبۆمەی كە تەنیا لەسەر شاشە نیشان دەدرێت، ماوەیەكە جێی خۆی كردۆتەوە، هەرچەندە ئەلبۆمی كلاسیكی هێشتا ئەو چێژەی خۆی لەدەست نەداوە، چەندین پرۆگرام هەن بۆ دروستكردنی ئەلبۆمی دیجیتالی، ئەو پەیجانەی كە نیشاندەری وێنەیەكن سلایدیان پێدەگوترێت، پرۆگرامی پاوەرپۆینتی مایكرۆسۆفت ئۆفێس لە ریزی باشترین سلایدشۆكان دێت، بەڵام هەر سلایدشۆیەك لە وێنە پێویستی بە پرۆگرامێكە بۆ بڵاوكردنەوە، ئەگەر سلایدەكە فیلم بێت پێویستی بە پرۆگرامی پلەیەری فیلمە و ئەگەر پاوەرپۆینت بێت پێویستی بە بەستە پرۆگرامی پاوەرپۆینتە. بەڵام بەهۆی پرۆگرامی PicturesToExe دەتوانیت بە ئاسانی سلایدشۆیەك بە فۆرماتی EXE ئامادە بكەی و بێ ئەوەی كەی پێویستی بە پرۆگرامێك بێت بۆ لێدانەوەی سلایدەكە. بەهۆی پرۆگرامی ناوبراو دەتوانیت سكرین سەیڤەری جوان و سەرنجڕاكێش دروست بكەیت، هەروەها دەتوانیت دی ڤی دی سلایدشۆ بە بەرزترین كوالیتی دروست بكەیت. سەدان ئیفێكتی جوانیش بۆ زیاتر رازاوەكردنی ئەلبۆمەكان لەو پرۆگرامەدا هەیە.
Top