مۆبایلێك بۆ هەموو هەمیشە!

مۆبایلێك بۆ هەموو هەمیشە!
كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین هاندی مۆبایلی خۆی لە ڕیزی هاندەكانی گەلاكسی بەرهەمهێنا بەناوی Xcover كە تایبەتمەندی گرنگی لەخۆگرتووە. گرنگترین تایبەتمەندییەكانی ئەوەیە كە دژی تەڕبوونە و به لەئاست بەركەوتن و كەوتنە خوارەوە خۆڕاگرە، جگەلەوەش هیچ چەشنە تۆز و خۆڵێك لەخۆیدا ڕاناگرێ، تەنانەت ئەگەر لە بانێكی بەرزیش بەربێتەوە هیچ تێك ناچێت. تۆز و خۆڵ و تەڕبوون و كەوتنە خوارەوە سێ هۆكاری سەرەكین بۆ تێكچوونی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان، ئەم مۆبایلە لە ئاست هەر سێ هۆكارەكەدا خۆڕاگرە، بۆیە بە مۆبایلێك بۆ هەمیشە ناسراوە.
تایبەتمەندییەكانی دیكەی مۆبایلەكە وەك هەر مۆبایێكی دیكەن و سیستەمی وایەرلەیسی Wi-Fi و هەروەها سیستەمی GPS و پشتیوانیكردن لە سیستەمی HSDPA بە خێرایی 2.7 میگابایت لە چركەیەكدا هەیە، شاشەی لەمسیەكەی دژی شوختە و دەتوانیت لەگەڵ خۆت بیبەیە ناو ئاو و لەكاتی مەلەكردندا سوودی لێوەربگری.
Top