كۆمپانیای ئەپڵ كە یەكێكە لە بەهێزترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئامێری دیجیتالی سەردەم زۆرتر بوارەكەی خۆی بۆ كۆمپیوتەر و مۆبایل تەرخانكردووەو ئامێرێكی دیكەی بەرهەم نەهێناوە، جیهانی گەمەی ئەلكترۆنی گەرچی لایەنگرێكی زۆری هەیە، بەڵام كۆمپانیای ئەپڵ جێ پەنجەی لەو بوارەدا دیار نییە. لەم دواییەدا كۆمپانیا هەستی بەوە كردووە لەم بوارەدا لە دواوەیە، بۆیە ئامێرێكی بەناوی iOS gamedock بەرهەم هێناوە. ئامێرەكە لە ڕاستیدا ئامێرێكی پێوەندییە لە نێوان ئامێرەكانی كۆمپانیای ئەپڵ و تەلەڤزیۆن لە ڕێگای دەسكی گەمە كردن و كێبڵی HDMIـەوە. ئامێرەكە بەهۆی كێبڵەوە بە تەلەڤزیۆن پێوەند دەدرێ و دوو دەسكی گەمەكردنی تایبەت بەخۆی هەیە و كە بەهۆی كێبڵی USBیەوە بەو ئامێرە پەیوەست دەكرێن و دەكرێت شوێنگرەوەیەكی باشی PSP بێت.