كۆمپانیای سامسۆنگ لەم دواییەدا لە بەرهەمهێنانی ئامێری تەكنۆلۆژیای نوێدا چەند هەنگاوێك پێش ڕكابەرەكانی خۆی كەوتووە، لەم دواییەدا نوێترین كامێرای بەرهەم هێناوە بەناوی MV900F كە شاشەكەی بە دەوری خۆیدا دەسووڕێت و توانای زوومكردن و وێنەگرتنی بە جوڵەی دەست هەیە. گرنگترین تایبەتمەندی كامێرەكە ئەوەیە كە لە سیستەمی وای فای واتە سیستەمی وایەرلەیس سوود وەردەگرێت و دەتوانیت وێنە و گرتە ڤیدیۆییەكانتان ڕاستەوخۆ بۆ فەیسبووك یا یوتیوب بەڕێ بكەیت. شاشەی كامێراكە 180 پلە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێت و دەتوانیت بە ئاسانی بە سوڕانی شاشەكە بۆ لای خۆت وێنەی خۆت بگریت.
تایبەتمەندییەكی دیكەی كامێرەكە ئەوەیە پێویست ناكات بۆ گرتنی وێنەی خۆت لە تایمەری كامێراكە سوود وەربگری، چونكە كامێراكە دەكرێت هەر لە دوورەوە بە هێمای دەست وێنەی خۆت بگری، یان دەتوانی بە هێمای بازنەیی پەنجەكانت بۆ لای چەپ و ڕاست زوومی كامێرا كەم یا زیاد بكەی.
هەستەوەری كامێراكە زیاتر لە 16 میگاپیكسلە، بە فول ئیچ دی فیلم هەڵدەگرێتەوە. قەوارە و كێشەی كامێراكە بۆ هەڵگرتن و گەشتكردن گونجاوە.